بە ڤیدیۆ.. پاسێكی گواستنەوەی خوێندكاران بە گڕەوە دەڕوات

لەماوەی رۆژانی رابردوودا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا ڤیدیۆیەك بڵاوبووەوە كە ساتی گڕگرتنی پاسێكی گواستنەوەی خوێندكاران نیشاندەدات لەكاتێكدا لە یەكێك لە شەقامەكانی شاری نیم لە باشووری فەرەنسا لە جوڵەدایە.

وەك ئەوەی لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت، پاسەكە درێژە بە جوڵەی خۆی دەدات كاتێك گڕ ناوەوەی داپۆشیوە.

پاشان بەر تابلۆیەكی ریكلام و ئاماژەی هاتوچۆ دەكەوێت بەر لەوەی بەهۆی دیوارێكی كۆنكرێتییەوە بوەستێت.

هەواڵە باشەكە ئەوەیە شۆفێر و سەرجەم ئەو 10 منداڵەی تیایدا بوون توانیبوویان لەكاتی گونجاودا لە پاسەكە داببەزن و هیچ بریندارێك بەهۆی رووداوەكەوە تۆمارنەكراوە.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر كاركردنی كۆمپانیاكانی غازی شل كۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

فەیسەڵ كەریم خان: ئەم جۆرە لە ئیدارەدانی تاكڕەوانە و خۆسەپێنییە، ئەنجامی خێری بۆ كوردستان نابێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share