ئیلۆن مەسك: ئینستگرام خەڵك خەمۆك دەكات و تویتەریش تووڕە

ئیلۆن مەسك سەرۆكی جێبەجێكاری تویتەر دەڵێت، ئینستگرام خەڵك تووشی خەمۆكی دەكات، تویتەریش تووڕەیان دەكات.

مەسك راپرسییەكی لە تویتەر ئەنجامدا و نووسی، “ئینستگرام خەڵك خەمۆك دەكات و تویتەریش تووڕە، كامیان باشترە؟”.

دوای راپرسییەكە، ئیلۆن مەسك لە پۆدكاستدا رایگەیاند، ئینستگرام وادەكات خەڵك باشتر و كامەرانتر دەربكەون، بەڵام بەشێكیان كاتێك كەسانی سەرنجڕاكێش و بەختەوەر لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەبینن، بیردەكەنەوە و دەڵێن، “ئێمە باش دەرناكەوین و بەختەوەر نین، بۆیە دەبێت لە دۆخێكی خراپدابین”.

وتەكانی مەسك، وەك ئاماژەیەك بوون بۆ ئەو كەسانەی ژیانی خۆیان بە كەسانی تر بەراورد دەكەن و ئەوەش رەنگدانەوەی نەرێنی لە بیركردنەوەیاندا بەجێدەهێڵێت و وایانلێدەكات هەستبكەن ژیانیان باشنییە.

بابەتی پێشتر

لە هەڵەبجە دوو کەس بە تۆمەتی دزیکردن لە مارکێت و دوکان دەستگیرکران

بابەتی دواتر

بازاڕی عەسڕی كرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share