ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی رایدەگەیەنێت، لە هیچ كابینەیەكی حكومەتی هەرێمدا نەزانراوە داهاتی ئیبراهیم خەلیل چەندە و بۆ كوێ دەچێت.
ئاراس محەمەد، ئەندامی سەركردایەتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، پارتی 30 ساڵه ده‌ستی به‌سه‌ر داهاتی خاڵی سنووری ئیبراهیم خه‌لیل-دا گرتووه كه داهاته‌كه‌ی هیچی له داهاتی نه‌وت كه‌متر نییه.
لە لێدوانێكدا بۆ میدیای فەرمی حزبەكەی ئاراس محەمەد وتیشی، “له هیچ كابینه‌یه‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا نه‌زانراوه داهاتی خاڵی سنووری ئیبراهیم خه‌لیل چه‌نده و بۆ كوێ ده‌چێت و بۆ ناگه‌ڕ‌ێته‌وه خه‌زێنه‌ی گشتی”.
جگه له‌وه‌ی له‌ئێستادا پارتی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و سوریادا چه‌ندین خاڵی سنووری ناڕ‌ه‌سمی دروستكردووه، كه بڕ‌ێكی زۆر نه‌وتی لێ هاورده ده‌كات و پاشان به‌نرخێكی گران ده‌یفرۆشێته‌وه، وەك ئەوەی بەرپرسەكەی یەكێتی ئاماژەی پێدا.
ئەوەشی خستەڕوو، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌ك خۆی ده‌ڵێت ده‌یه‌وێت چاكسازی بكات و رێگری هه‌یه “به حزبه‌كه‌ی بڵێت رێگری لێنه‌كه‌ن و له ئیبراهیم خه‌لیله‌وه كه گه‌وره‌ترین خاڵی سنوورییه له نێوان عیراق و سوریا و توركیا چاكسازی ده‌ستپێبكات و داهاته‌كه‌ی ئاشكرابكات و بینێرێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی”.