كەسێكی دڵخۆشیت؟.. توێژینەوەیەك خۆشترین قۆناغەكانی تەمەنت ئاشكرادەكات

گومانی تیانییە لە ژیانتدا چەند جارێك ئەو پرسیارە بە مێشكتدا هاتووە كە ئایا دڵخۆشیت لە ژیانتدا یان دڵتەنگ؟ زۆرێكیش وەڵامی وردیان بۆ ئەو پرسیارە پێنییە، لەكاتێكدا توێژینەوەیەكی نوێ كە لە گۆڤاری (پیترا)ی ئەڵمانیدا بڵاوبووەتەوە هاریكارت دەبێت لە دۆزینەوەی وەڵامەكەیدا. توێژینەوەكە چی دەڵێت؟

لە تەمەنی 16 ساڵیت دا تووشی یەكەم شۆكی سۆزداری بوویت، لە سی ساڵیدا ئەو كارەی خەونت بوو لەدەستتداوە، لە چل و پێنج ساڵیدا رووبەڕووی جیابوونەوە بوویتەتەوە یان هەر ساتێكی دیكەی ناخۆش، هەموویان ئەو ساتانەی ژیانن كە تیایدا هەست بە ناخۆشی و دڵتەنگی دەكەین، هەروەك لەهەر كاتێكی تەمەنی دواتردا بیری لێبكەیتەوە هەمان هەست داتدەگرێت.

بەڵام هەستكردن بە دڵتەنگی و ناخۆشی تەنها پەیوەندی بەو ساتانەوە نییە كە مرۆڤ بە تەنیا پیایدا تێدەپەڕێت، بەڵكو پەیوەندیدارە بە دۆخی گشتیی مێشكی مرۆڤ، ئەمەش ئەو بڕگەیەیە كە لە توێژینەوەیەكی دیڤید ج. بلانشفلاوەر- پرۆفیسۆر لە كۆلێجی دارتمۆس تیشكی خراوەتەسەر.

ئەو پسپۆڕە چاوپێكەوتنی لەگەڵ خەڵكی 132 وڵاتی جیهاندا ئەنجامداوە و نوسینگەی نیشتمانیی توێژینەوە ئابورییەكان ئەنجامەكەی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، بەبێ لەبەرچاوگرتنی دۆخی كۆمەڵایەتی، پیشەیی و ئەكادیمی، ئاستی دڵخۆشی لە تەمەنێكی دیاریكراودا دادەبەزێت.

دڵتەنگترین تەمەنی كۆتایی چلەكانە
بەپێی توێژینەوەكە كە گۆڤاری (بیترا)ی ئەڵمانی-ش بڵاویكردووەتەوە، ئەو كەسانەی دەگەنە كۆتایی چلەكانی تەمەن دەگەنە بەرزترین ئاستی دڵتەنگی. لە وڵاتانی پیشەسازیدا خەڵكی لە تەمەنی 47.2 ساڵیدا دەگەنە ئەو ئاستە، لە وڵاتانی دواكەوتوودا نزمترین ئاستی دڵخۆشی لە 48.2 ساڵیدایە.

شیكاری زانستی بۆ هەستكردن بە دڵتەنگی لەم تەمەنەدا دەگەڕێتەوە بۆ كەسەكان و گۆڕینی ئامانجەكانی جیهان لەگەڵ تێپەڕبوونی كاتدا. كاتێك كەسێك لە بیستەكانی تەمەنیدا دەبێت شتێكی جیاواز دەخوازێت بەراورد بە تەمەنی چلەكان و پەنجاكان و دواتر.

لە چلەكانی تەمەندا، چەندین پرسیار بە مێشكی مرۆڤدا دێت، لەبارەی سوودی بەردەوامبوون لەسەر ئەوەی هەیە یان ئەزموونكردنی كارێكی جیاوازی دیكە. بەهەمان شێوە پرسیار لەبارەی شوێنی ژیان و سەقامگیریی دارایی دواتر. هەروەك هەندێك كەس هەست بە پێویستیی گەڕاندنەوەی گەنجێتییان و بەسەربردنی ژیان دوور لە كێشەكانی ژیانی رۆژانە كە كۆتاییان نییە دەكەن، ئەمە زۆرجار بە “گرفتی نیوەی تەمەن” لای پیاوان ناودەبرێت.

دڵخۆشیت بەمجۆرە بگەڕێنەرەوە
هەرچی سەبارەت بە ژنانە، نەمانی سووڕی مانگانە لە كۆتایی چلەكانی تەمەن هەستی دڵتەنگییان تیادروست دەكات، سەرەڕای پرسیار و سەرنجیان لەبارەی ئامانجەكانی ژیان پاش ئەم قۆناغەی تەمەن. هەروەك گلەیی جەستەیی سەرهەڵدەدات لە تا و گەرمی تا نائارامی و توڕەبوون، لە خراپترین دۆخدا دڵتەنگی، جگە لەوەی پرسی منداڵ خستنەوە نامێنێت.

گەیشتن بەم خاڵە بە خاڵی وەرچەرخان و هەنگاونان بەرەو پێشەوە لە ژیانی مرۆڤدا دادەنرێت. بۆیە باشترە لە پێشدا هەستی بە خۆ ڕازیبوون لە خۆتدا پەرەپێبدەیت، دواتر پێشکەوتنی پیشەیی بهێنیتەدی. مرۆڤ کاتێک ئامانجی نوێ بۆ ژیانی زیاددەکات، دەتوانێت لە دوور بڕوانێت بەوەش هەستی بەختەوەری خۆی بەدەستبهێنێتەوە.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی: 90% کارەکانی پەرەپێدانی هێڵی یەکی ئاوی دوکان سلێمانی تەواوبووە

بابەتی دواتر

لە هەولێر خۆپیشاندان دەستیپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوودەكانی كەرەوز بزانە

كەرەوز یەكێكە لە ڕووەكە گرنگەكان، چەند ماددەیەكی خۆراكیی بۆ جەستە تێدایە و دەوڵەمەندە بە “پۆتاسیۆم، ڤیتامینەكان، كالیسۆم و…
Total
0
Share