راوێژکارێکی بانکی ناوەندی هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاری ئاشکراکرد و رایگەیاند نرخی یەک دۆلار بۆ هەزار و 470 دینار دادەبەزێت.
ئیحسان یاسری راوێژکاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، “هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار پەیوەندی بەو هەنگاوانەوە هەیە کە بانکی ناوەندی عێراق بۆ رێکخستنەوەی کەرتی پارەدارکردنی بازرگانیی دەرەکی ناویەتی کە کە لە ئێستادا کەرتێکی گرنگە چونکە کەرتی بەرهەمهێنانی راستەقینە لە عێراق پێداویستییەکانی بازاڕ پڕناکەنەوە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “ساڵێک لەمەوبەر دەستمانکرد بە بونیادنانی پلاتفۆرمێک کە بانکەکان کە رێگەیەوە بتوانن داواکارییەکانیان بەرزبکەنەوە، بە مەبەستی پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی پارەدارکردنی بازرگانی دەرەکی”.
ئاشکراشیکرد، “نرخی دۆلار ناگەڕێتەوە بۆ نرخەکەی پشووتری کە 120 هەزار بوو بۆ 100 دۆلار، بەڵام یەک دۆلار بۆ هەزار و 470 دینار دادەبەزێت”.