قەیرانی ڕوسیا و ئۆکرانیا خۆرهەڵاتی ناوەڕاست تووشی گرانی دەکات

هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا هەڕەشەی گرانی و بێخۆراکی لە خەڵکی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی، گرژیی بارودۆخی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا نرخی خۆراکی بەرزکردووەتەوە و خێزانەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە بەردەم ئەگەری گرانی و کەمبوونەوەی خۆراکدان.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوە داوە کە ڕوسیا بە گەورەترین سەرچاوەی گەنم دادەنرێت لە جیهاندا، ئۆکرانیاش بە درێژایی دەیەی ڕابردوو وەک یەکێک لە وڵاتە سەرەکییەکان بۆ هەناردەکردنی گەنم و جۆ دەرکەوتووە، بەپێی چاودێرانیش لە حاڵەتی ڕاوەستانی هەناردەکردن لەم دوو وڵاتەوە لە بارودۆخی جەنگدا، نرخی خۆراکە سەرەتاییەکان لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بەرزبوونەوەی زیاتر بە خۆیانەوە دەبینن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەم ماوەیە نرخی ماددە خۆراکییەکان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی ئەم 10 ساڵەی ڕابردوو، بە ڕادەیەک کە نزیکبووەتەوە لەو ئاستی گرانییەی لە ڕۆژگاری “بەهاری عەرەبی”دا هەبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: رەنگە ئەمڕۆ بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی نۆ بدرێت

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، رەنگە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەکەدا، بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی نۆ بدرێت. سەرچاوەکە…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق: ئەمڕۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرین

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەشی ژمێریاریی وەزارەتەکە ڕاسپێردراوە بۆ ئامادەکردنی پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و…
Total
0
Share