ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان شەش ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە

بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامەی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، ژمارەی دانیشتووان لە ماوەی ساڵی رابردوودا شەش ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە، لە کاتێکدا ژمارەی دانیشتووانی بیانی نزیکەی چارەک ملیۆنێک دەبێت.

کەیفی عومەر وتەبێژی رەگەزنامەی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوایدا رایگەیاند، لە ماوەی ساڵی رابردوودا ژمارەی دانیشتووانی هەرێم گەیشتووەتە شەش ملیۆن و 103 هەزار و 274 کەس.

هەروەها سلێمانی زۆرترین ژمارەی دانیشتووانی هەیە کە دوو ملیۆن و 226 هەزار و 523 کەسن، و دۆحوک ملیۆنێک و 444 هەزار و 427 کەس، و ئیدارەی گەرمیان 206 هەزار و 790 کەس.

لەدوای ئەو هەولێر دێت بە دوو ملیۆن و 225 هەزار و 534 کەس، دهۆکیش لە پلەی سێیەمدایە و ژمارەی دانیشتووانەکەی دەگاتە ملیۆنێک و 444 هەزار و 427 کەس، پارێزگای هەڵەبجەش ژمارەی دانیشتووانەکەی 206 هەزار و 790 کەسە.

بابەتی پێشتر

دامەزراندن راگەیەندرا.. فۆرمەكە پڕبكەرەوە

بابەتی دواتر

لە باشووری عێراق تەبەقێک هێلکە بە پێنج هەزار دینارە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share