ئەردۆغان ڤاكسینی دژەكۆرۆنای وڵاتەكەی تاقیدەكاتەوە

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا ئەمڕۆ هەینی 11ی كانونی یەكەم ڕایگەیاند، “هەركات ڤاكسینی دژەكۆرۆنا ئامادەببێت، خۆی پێدەكوتێت.”

كۆتایی مانگی ڕابردوو، سەرۆكی توركیا وتی، “پسپۆڕانی توركیا لە هەوڵی دروستكردنی ڤاكسینێكی خۆماڵیدان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، پێدەچێت تا مانگی نیسانی داهاتوو ئامادەببێت بۆ بەكارهێنان.”

ئەوكات ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند كە ڤاكسینەكەی توركیا گەیشتووەتە قۆناغی پێشكەوتووی دروستكردن، ئامانجی دەسەڵاتداران ئەوەیە ڤاكسینەكە بە زووترین كات بگاتە قۆناغی بەكارهێنان.

تا ئێستا یەك ملیۆن و 750 هەزار كەس لە توركیا تووشی كۆرۆنا بوون و 15751 تووشبوو مردوون.

بابەتی پێشتر

وەفدی باڵای حکومەتی هەرێم لەگەڵ دەستەی سیاسیی ڕەوتی سەدر کۆبووەوە

بابەتی دواتر

عێراق هەشت ملیۆن دانە لە ڤاكسینی دژەكۆرۆنا لە بەریتانیا دابین دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share