لە گوندی تیلەكۆی ناودەربەندی باسەڕە لە سنووری ناحیەی سەنگاوی سەر بە قەزای چەمچەماڵ بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە كەسێك تەقە لە باوك و كوڕێك دەكات و دەیانكوژێت.
ئارام مەعروف، بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگاو لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە كەسێك تەقەی لە باوك و كوڕێك كردووە و گیانیان لەدەستدا.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە و تۆمەتبارەكەش هەڵاتووە.