كارزان محەمەد: گەڕاندنەوەی تەرمی كۆچبەران بۆ فڕۆكەخانەی هەولێر بابەتێكی سیاسییە

چالاكوانێك لەبارەی گەڕاندنەوەی تەرمی كۆچبەران بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەڵێت، “زۆربەی كۆچبەرەكان خەڵكی پارێزگای سلێمانین و بابەتەكە سیاسییە”.

كارزان محەمەد چالاكوان لەبارەی گەڕاندنەوەی تەرمی كۆچبەران بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، گەڕاندنەوەی تەرمەكان بۆ فڕۆكەخانەی هەولێر بابەتێكی سیاسییە، بەو پێیەی زۆربەری تەرمەكان خەڵكی سنووری پارێزگای سلێمانین و لەوێش فڕۆكەخانە هەیە.

وتیشی، “تەرمەكان بە ئەمانج دەگەڕێندرێنەوە بۆ فڕۆكەخانەی هەولێر و لە كاتی شەودا دەگەڕێنرێنەوە، تا لە چاوی خەڵك و میدیا دووریانبخەنەوە و بابەتەكە دابخەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاوات شێخ جەناب: هەموو پشتیوانییەكی كەرتی تایبەت دەكەین بۆ بوونیادنانی ئابورییەكی نیشتمانی

وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، “هەموو پشتیوانییەكی كەرتی تایبەت دەكەین بۆ بوونیادنانی ئابورییەكی نیشتمانی”. بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: چەكی بانكی بۆ دزینی هیچ بڕە پارەیەك لە بانكی حكومیدا بەكارنەهێندراوە

وەزارەتی پێشمەرگە رەتیدەكاتەوە چەكی بانكی بۆ دزینی هیچ بڕە پارەیەك لە بانكی حكومیدا بەكارنەهێندراوە. بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە…
Total
0
Share