(4) هۆکار ئاگر لە کلاسیکۆی سوپەر بەردەدات

ئەمشەو یەکشەممە، هاندەرانی تۆپی پێ کلاسیکۆیەکی ئاگرین لە ڕیازی پایتەختی سعوودیە دەبینن.

یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە کاتژمێر (10:00) بە کاتی هەرێمی کوردستان، بۆ جامی سوپەری ئیسپانیا لە یاریگای “شا هەفد” ڕووبەڕوودەبنەوە.

چوار هۆکار وا دەکەن، ئەم کلاسیکۆیە گرنگییەکی زۆری هەبێت:

هۆکاری ماددی: دوو جەمسەرەکە (8) ملیۆن یورۆ-یان دەستکەوتووە، براوەی جامەکە (4) ملیۆنی دیکە و دووەم (2) ملیۆنیان دەستدەکەوێت.

یەکەم ناسناو: بارسا (21) مانگە ناسناوێکی بەدەست نەهێناوە، دوایین ناسناوی ڕیاڵ مەدرید-یش جامی سوپەری ئەوروپی بووە، هەردوو یانەکە دەیانەوێت بەم ناسناوە هەگبەی دەستکەوتەکانی ئەم وەرزەیان قورس بکەن.

 

کێبڕکێی لالیگا: سوپەری ئیسپانیا پاڵپێوەنەرێکی بەهێزە بۆ کێبڕکێکانی خولی ئیسپانیا، بردنەوە ڕێڕەوی قۆناغی دووەمی وەرز دیاریدەکات.

 

ئەنچیلۆتی و چاڤی: دوو ڕاهێنەرەکە لە دۆخێکی هەستیاردان، ئەنجامی یارییەکە داهاتوویان دەردەخات، بردنەوە دەبێتە کەفیلی نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیان، دۆڕاندنیش پێگەکەیان دەخاتە ژێر پرسیارەوە.

بابەتی پێشتر

کلاسیکۆ بۆ "ئەگوێرۆی نوێ" دەستیپێکرد

بابەتی دواتر

كارەبای سلێمانی: پارەی كارەبا لەبەردەم ماڵاندا وەردەگیرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share