قائیمقامی پێنجوێن: لەبەر رێزی خەڵكی پێنجوێن سبەی دەچمەوە سەر کارەکەم      

قائیمقامی پێنجوێن رایگەیاند، لەسەر داوای هاوڵاتییانی پێنجوێن و لەبەر رێزی ئەوان سبەی دەچێتەوە سەر کارەکەی و لە داوای دەستلەکارکێشانەوەکەی پاشگەزدەبێتەوە.

زانا عەبدولرەحمان قائیمقامی پێنجوێن رایگەیاند، “سبەی بە رێزی ئەم هاوڵاتییانەی شاری پێنجوێن دەگەڕێمەوە سەر کارەکەم لە قائیمقامیەتی پێنجوێن دەست بە کارەکانم دەکەمەوە”.

وتیشی،”من هیچم بۆ هاوڵاتییانی پێنجوێن نەکردووە، ئەمان ئەم کارە بۆ من دەکەن، سوپاسی هەموویان دەکەم”.

ئەمە لە کاتێکدایە، لەدژی کەمکردنەوەی ماوەی پێدانی کارەبای نیشتیمانی لە سنوورەکەیان، ماوەی چەند رۆژێکە دانیشتوانی پێنجوێن مانگرتنیان راگەیاندووە و خودی قائیمقامی شارەکەش بڕیار دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی راگەیاندبوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، “لەمڕۆوە كارەبای قەزای پێنجوێن چاكدەكرێت و سیستمی زیرەك بۆ زامنكردنی كارەبای هاوڵاتییان دادەنرێت”، دواتریش هاوڵاتییان کۆتاییان بە مانگرتنەکانیان هێنا و بەرەو ماڵی قائیمقام بەڕێکەوتن و لە بڕیارەکەی پاشگەزیان کردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان: دیارنەمانی ژمارەیەک هاوڵاتیی هەرێم لە قەتەر ئەسڵ و ئەساسی نییە

بەکر عەلی سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی هەرێم رایگەیاند، دیارنەمانی ژمارەیەک پەنابەری کوردی بەریتانیا لە فڕۆکەخانەی دەوحەی قەتەر دوورە…
زیاتر ببینە

باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌ عێراق: پێکهاتەکانی سەر بە ئێران دەبێت ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتی بکرێنەوە

باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌ عێراق له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردووى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێکهاتەکانی سەر بە “ڕژێمی ئێران” بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی ئەم…
Total
0
Share