به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج وعومره‌ی هەرێم، رایگەیاند، ده‌ست به هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆمپانیاكان ده‌كرێت بۆ حه‌ج.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج وعومره‌ی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هه‌موو ئه‌و كۆمپانیانه ده‌كەینەوە كه ئه‌مساڵ ناویان نووسیوه بۆ هاوه‌ڵیكردنی حاجییان له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی ئه‌لیكترۆنیی حه‌ج له ماوه‌یه‌كی نزیكدا چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان ده‌كرێت.
دەشڵێت، لیژنه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج وعومره له‌گه‌ڵ نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره له‌سه‌رجه‌م پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان پێكهێندراوه به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندن و تیروپشك بۆ ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه داواكارییان پێشكه‌شكردووه.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوەکەیدا ئەوەش دەڵێت، لیژنه‌كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ده‌ست به‌كاربووه و بڕیاریشه له هه‌فته‌ی داهاتوودا به‌گوێرەی خشته‌یه‌ك هه‌موو كۆمپانیا به‌شداربووه‌كان ئاگاداربكرێنه‌وه و چاوپێكه‌وتن و هه‌ڵسه‌نگاندیان بۆ بكرێت تاوه‌كوو ناویان بچیته تیروپشكه‌وه له ده‌روازه‌ی حه‌ج دواتر به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی تیروپشكیان بۆ ئه‌نجامده‌درێت.
بەگوێرەی ئامارەکان، تاوه‌كو ئێستا له هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 400 كۆمپانیا به شێوه‌ی رەسمی مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه و كه بڕیاره بۆ وه‌رزی حه‌جی 2026 زیاتر له 100 كۆمپانیا هاوه‌ڵی حاجییان بن له پرۆسه‌ی حه‌جدا.