شوان محەمەد: پێش جەژن مووچە دەنێردرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە بەغداوە بەڵێندراوە و پێش جەژن مووچە دەنێردرێت.

شوان محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، “هەوڵەكان بەو ئاراستەیەن پارە تەموویل بكرێت و سبەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمیش كۆبوونەوەكەی پێشخستووە و كۆبوونەوە ئەنجامدەدەن.

وتیشی، “هەماهەنگی لە نێوان هەرێم و بەغداد هەیە و بەڵێندراوە كێشەكە چارەسەربكرێت و پێش جەژن مووچە دەنێردرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: ڕێگریکردن لە بردنە ژوورەوەی کورسی بۆ پارکی هەواری شار قەدەغەیە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، هۆشداری دەدات. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، ڕایگەیاند، گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە سۆشیاڵ میدیادا بڵاوبووەتەوە سەبارەت بە ڕێگرتن…
Total
0
Share