خۆپیشاندانێكی ژنان بۆ ئازادی لەلایەن تاڵیبانەوە بە هێز وەڵامدرایەوە

خۆپیشاندانێكی پێشووی ژنان لە ئەفغانستان

لە كابول-ی پایتەخت ژمارەیەك لە ژنانی ئەفغانستان خۆپیشاندانێكیان بۆ داواكردنی مافەكانیان ئەنجامدا و لەلایەن چەكدارانی بزوتنەوەی تاڵیبانەوە ڕووبەڕووی لێدان بوونەوە.

خۆپیشاندانەكە دوای كۆنتڕۆڵكردنی وڵاتەكە لەلایەن تاڵیبان-ەوە، بەدرێژكراوەی خۆپیشاندانی دیكەی ژنان بۆ داواكردنی ماف و ئازادییەكان دادەنرێت، بەڵام لەلایەن چەكدارانەوە بە بەكارهێنانی دار بڵاوەیپێكرا.

هەروەك بە چەند كاتژمێرێك دێت دوای ڕاگەیاندنی ئەمارەتی ئەفغانستانی ئیسلامی.

ئەمەش لەكاتێكدایە هیبەتوڵڵا زادە، سەركردەی تاڵیبان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، دەمانەوێت ئەفغانستانێكی ئارام و سەقامگیر هەبێت و بتوانێت خۆی بژێنێت.

ئەوەشی وت، “ئەمارەتی ئیسلامی، چەند هەنگاوێكی جددی و كاریگەر لەبارەی مافی مرۆڤ، مافی كەمینەكان و پێكهاتە پەراوێزخراوەكانەوە دەنێت”.

شەممەی ڕابردوو خۆپیشاندانێكی هاوشێوە لە بەردەم كۆشكی سەرۆكایەتی لە كابول ئەنجامدرا و بەهۆی پەلاماری چەكدارانی تاڵیبانەوە ژنێك برینداربوو.

لە پێشتریشدا ژنانی ئەفغانی لە چەندین ناوچەی وڵاتەكەدا خۆپیشاندانی دژ بە تاڵیبان و بۆ داواكردنی مافەكانیان و بەشداریكردن لە حكومەتدا ئەنجامداون.

س: RT

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران: هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەمریکا بوونی نییە

وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران لەبارەی لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا لەسەر بەڕێوەچوونی گفتوگۆ لەگەڵ تـ.ـاران زانیاریی نوێی ئاشکراکرد. وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران…
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک جیاوازی “سەر سوڕهێنەر”ی بۆ ماوەیی دانیشتوانی ئێران نیشان دەدات

تیمێکی توێژەرانی نێودەوڵەتی کە توێژەرانی زانکۆی کۆڵنی ئەڵمانیشیان تێدا بووە لە لێکۆڵینەوەیەکدا گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە جیاوازی بۆ…
Total
0
Share