هەڤاڵ ئەبوبەكر: لەمڕۆوە كارەبای پێنجوێن چاكدەكرێت

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەمڕۆوە كارەبای قەزای پێنجوێن چاكدەكرێت و سیستمی زیرەك بۆ زامنكردنی كارەبای هاوڵاتییان دادەنرێت.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە پەیامێكدا بۆ دانیشتووانی قەزای پێنجوێن و دەوروبەری رایگەیاند، بە بڕیاری وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان و، دوای هەوڵدانی بەردەوامی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی و قایمقامیەتی قەزای پێنجوێن و پارێزگاری سلێمانی بۆ وەڵامدانەوەی داواکارییەکانی خەڵکی ناوچەکە، لە ئەمڕۆوە کارەبای قەزاکە چاکدەکرێت.

دەشڵێت، “بە پشتیوانیی لایەنە پەیوەندیدارەکان و هاوڵاتییانی خۆشەویستیش سیستمی زیرەک بۆ زامنکردنی کارەبای هاووڵاتیان دادەنرێت”.

لەسەر داوای خەڵکی پێنجوێن پشکی کارەبای دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ لە ئەمڕۆوە لە پشکی کارەبای پێنجوێن جیادەکرێتەوە، وەك ئەوەی هەڤاڵ ئەبوبەكر لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا ئاماژەی پێداوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، وەک پارێزگای سلێمانی، لە ئاستی حکومەتی ئیتیحادی و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ دابینکردنی نەوت بۆ هاوڵاتییانی سنوری پارێزگا.

بڕیای چاككردنەوەی كارەبای قەزاكە لەكاتێكدایە ماوەی پێنج رۆژە هاوڵاتییانی ناوچەكە گردبوونەوەی ناڕەزاییان دەستپێكردووە و تیایدا داوای باشكردنی دۆخ و كاتژمێرەكانی كارەبا دەكرد.

بابەتی پێشتر

ئایا کلۆپ دووردەخرێتەوە؟

بابەتی دواتر

سعودییە ژمارەی حاجیانی ئەمساڵی ئاشکراکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ شۆفێران

هاتوچۆی هەولێر شۆفێران لە كردنەوەی رێگایەك دوای نۆژەنكردنەوەی ئاگاداردەكاتەوە. بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، دوای كۆتایی هاتنی قیرتاوكردنەوەی رێگای…
Total
0
Share