وەزارەتی پێشمەرگە: بە درۆن هێرشکرایەسەر فیرقەیەکی هێزەکانمان لە دێگەڵە

پێشمەرگە

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە ئێوارەی ئەمڕۆ 1ی ئازاری 2026 بارەگای فیرقەی 11ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە دەورووبەری ناحیەی دێگەڵە، لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بـ.ـۆمبڕێژکراوەوە (درۆن) پەلاماردراوە.

ئاماژە بەوەشدەدات، “ئەم پەلامارە تێکدەرانە هەوڵێکە بۆ زیاتر ئاڵۆزکردنی دۆخەکەو نانەوەی پشێوی زیاتر.”

وەزارەتی پێشمەرگە لە بەیاننامەکەیدا داوا لە سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەیی گشتیی هێزەچـ.ـەکدارەکان دەکات، “سنورێک بۆ ئەم دەستدرێژی و کردە دوور لەیاساییانە دابنێت و بەرپرسیارانی ئەم کردەوەیە رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی بکاتەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە لە کۆتایی بەیاننامەکەیدا دەشڵێت، “بەردەوامیدان بەم کردەوە تـ.ـیرۆرسـ.ـتیانە بێ وەڵام نابێت.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی باڵای فەتوا نەشتەرگەرییە جوانكارییە حەڵاڵ و حەرامەكان جیادەكاتەوە

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لەبارەی نەشتەرگەریی جوانكارییەوە فەتوایەكی بڵاوكردەوە، پۆلێنیكردووە بۆ نەشتەرگەریی پێویست و ناپێویست، پێویستەكان بە دروست دەزانێت…
زیاتر ببینە

پەیامنێرانی بێسنوور: لەکاتی ڕووماڵی هێرشەکەی داعش هەڕەشەی ئازاردان و گرتن لە تیمی ڕۆژنامەوانیی ئێستا کراوە

ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرکۆنەی ڕێگریکردن لە تیمی ڕۆژنامەوانیی “ئێستا” دەکاتی لەکاتی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی داعشدا لە…
Total
0
Share