تین هاگ بۆ کریستیانۆ: ئەوەی کردت مایەی قبووڵکردن نییە

ڕاهێنەری نوێی یانەی مانچستەر یونایتد، ئێریک تین هاگ ڕەخنەی توند ئاراستەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەکات و دەڵیت: ئەوەی کردت مایەی قبووڵکردن نییە.

تین هاگ بە (Viaplay Sport Nederland)ی ڕاگەیاندووە، “چەندین یاریزان ئەو کارەی کردووە کە کریستیانۆ کردوویەتی، بێگومان من پێی ڕازی نابم، دووپاتی دەکەمەوە، ئەوە شتێکی قبووڵکراو نییە، ئێمە تیمێکین، هەر ئەندامی تیمێکیش دەبێت تاوەکو دوا سات بەیەکەوە بن.”

لێدوانەکانی ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکە دوای ئەوە دێت، کە کریستیانۆ لە ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان مانچستەر یونایتد و ڕایۆ ڤایکانۆ، لە نێوان تایمەکاندا یاریگای بەجێهێشت و گەڕایەوە بۆ ماڵەکەی خۆی.

ڕۆژنامەی ” زە سەن” لەو بارەیەوە نووسیویەتی، کریستیانۆ بەبڕیاری هاگ لە وەرزی نوێدا دەخرێتە سەر کورسی یەدەگ، تاوەکو ئەوکاتەی پێگە و هەڵوێستی خۆی یەکلایی دەکاتەوە.

بابەتی پێشتر

كچێك لە كوشتن ڕزگاركرا

بابەتی دواتر

ڕاداری ڕیاڵ مەدرید پێنج جێگرەوەی بنزیمەی دەستنیشان کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share