چاڤی دەڵێت بەرشلۆنە ناحەقی بەرامبەر کراوە

چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری بەرشلۆنە دەڵێت ناحەقیمان بەرامبەر کراوەو لێدانێکی سزامان بۆ هەژمار نەکراوە.

ئاماژەى بەوەشداوە کە ناوبژیوان وەک پێویست ئاگاى لە یارییەکە نەبووە و بە دروستی مامەڵەى نەکردوە.

چاڤی پێیوایە ئەوان تایمی دووەم باشتر بوون بەڵام هەڵەیان زۆر بووە.

بەشێک لە قسەکانی چاڤی

/ ناوبژیوان ناهەقی بەرامبەرمان كرد

/ پێیان وتین تۆپ بەردەستی فاتی كەوتوە و یاریزانێكی تر گۆڵەكەی كردوە و ئەوەش یاساییە

/ تایمی دووەم باشتر دەركەوتین و چانسی گۆڵی باشمان دروستكرد

/ پێویستە بە خۆمانا بچینەوە تایمی یەكەم زۆر خراپ بوین

/ سێ یاریمان لەبەردەم ماوە دەبێت وەك سێ یاریی كۆتایی سەیری بكەین

/ ئینتەر بەرگرییەكی باشی كرد و ڕێگەی لە ئێمە گرت بچینە ناوچەی سزا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ به‌ دوو گۆڵی سه‌ڵاح یاریی لووتکه‌ی له‌ تۆتنهام برده‌وه‌

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (15)ی خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌نجامدران، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر‌ تۆتنهام…
Total
0
Share