(ڤیدیۆ) یونایتد دێربیی مانچستەری لە سیتی بردەوە

یانەی مانچستەر یونایتد لە یاریگای خۆیدا، یاریی هەفتەی (20)ی خولی نایابی ئینگلیزی بەرامبەر مانچستەر سیتی ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (20)ی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمەرلیگ”، “دێربیی مانچستەر” لە یاریگای “ئۆڵدترافۆرد” ئەنجامدرا، مانچستەر یونایتد میوانداریی مانچستەر سیتی هاوسێی کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی ئێریک تین هاگ کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “ڕێد دێڤڵز” لە خولەکەکانی 78، 82 لەلایەن برونۆ فێرناندێز و مارکۆس ڕاشفۆردەوە تۆمارکران، گۆڵەکەی “سیتیزنس” لە خولەکی 60 لەلایەن جاک گریلیشەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، مانچستەر یونایتد بە 38 خاڵەوە لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندیی یانەکانی ئینگلتەرا جێگیربوو، مانچستەر سیتی بە جیاوازی خاڵێک (39 خاڵ) لە پلەی دووەم هاوشێوەی هەفتەکانی ڕابردوو بەردەوامبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بەلجیکا بە سێ گۆڵ ڕوسیای تێپەڕاند و پەیامی ئاڕاستەی گەورەکانی دیکە کرد

ئەمشەو، شەممە، هەڵبژاردەی بەلجیکا یەکەم ڕوبەڕوبوونەوەی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2020ی بەرامبەر ڕوسیا ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد. لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی…
Total
0
Share