کۆتینیۆ لە زەبەلاحێکی ئینگلیزی نزیکبووەتەوە

داهاتووی فیلیپی کۆتینیۆی بەرازیلی ناڕوونە و هەندێک لە سەرچاوەکان ئاماژە بە ئەگەری گواستنەوەی بۆ یانەی ئارسیناڵ دەکەن.

بەپێی زانیارییەکانی دیاریۆ سپۆرت، ناوەندکارە بەرازیلییەکە لە یانەی بەرشلۆنە لە بارودۆخێکی باشدا نییە، بەڵکو بەڕێوەبەرانی یانە ناتوانن تێچووی بەردەوامبوون و مووچەی ساڵانەی بۆ تەرخانبکەن، کە زیاترە لە سەرجەم یاریزانەکانی دیکە، بەوهۆیەوە بەجددی بیریان لە فرۆشتنی کردووەتەوە.

کۆتینیۆ لە پێکهاتەی چاڤی هێرناندێز جێگەی نەبووەتەوە و نەیتوانیوە پێگەیەکی سەرەکی مسۆگەربکات، لە کۆی 16 یاریدا تەنها دوو گۆڵی تۆمارکردووە.

بەپێی سەرچاوەکە، یانەی ئارسیناڵ هەوڵەکانیان بە ئاراستەی ئەستێرەکەی سیلیساو دەستپێکردووە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە گواستنەوەکانی زستانی 2022دا پەیوەندی بەو یانەیەوە دەکات، تەنانەت یاریزانەکەش ڕەزامەندی نیشانداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌ ژماره‌.. مێسی به‌ ئه‌نجام و به‌ گۆڵ خه‌ونی ڕه‌شی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌دریده‌

ئه‌مشه‌و، شه‌ممه‌ له‌ یاریگای واندا میترۆ پۆلیتانۆ کاتژمێر (١١:٠٠) به‌کاتی هه‌رێمی کوردستان، یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌دریدی ئیسپانی میوانداری به‌رشلۆنه‌ی…
زیاتر ببینە

مۆرینیۆ له‌ لوتکه‌ی پریمه‌رلیگه‌وه‌ نزیکه‌ و بیر له‌ نازناوه‌که‌ ناکاته‌وه‌ !

ڕاهێنه‌ری یانه‌ی تۆتنهام هۆتسپێرزی ئینگلیزی، جوزێ مۆرینیۆ ئاستێکی ناوازه‌ی پێشکه‌شکردووه‌ و سه‌ره‌ڕای نزیکبوونه‌وه‌ی له‌ لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندی یانه‌کانی پریمه‌رلیگ،…
Total
0
Share