لە ناوچەی بێخاڵ مین بە دوو هاوڵاتییدا تەقییەوە و برینداربوون، یەکێک لە بریندارەکانیش برینەکەی سەختە.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند، لە شاخی گۆرنۆک/بێخاڵ سەر بە قەزاى رواندز مین بە دوو هاوڵاتیدا تەقییەوە و برینداربوون و رفەوانەی نەخۆشخانە کران.
بەپێی راگەیەندراوەکە یەکێک لە بریندارەکان برینەکەی سەختە و قاچێکی لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، یەکێکیان بەهۆى ئەوەى پێى لەسەر مینەکە داناوە قاچێکى لە دەستداوە و برینەکەی سەختە، بۆیە لە نەخۆشخانەى رواندزەوە دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەى ئاشتى لە سۆران.
بەرگریی شارستانیی سۆران دەڵێت، یەکێک لە بریندارەکان لە دایکبووى 1998 دانیشتووى رواندز/گەرەکى شەهیدانە و سەرى بریندارە و بارى تەندروستى جێگیرە، ئەوەى تریان لەدایکبووى 1991ـە و خێزاندارە ودانیشتووى رواندزە و قاچێکی لەدەستداوە.
هۆکارەکەشی بەپێی راگەیەندراوەکە بەرگریی شارستانیی رواندز، لادانیان بووە لە رێگاى سەرەکىی پیادەڕۆیى لەگەڵ گروپى شاخەوانى کە خۆیان ئەندامى ئەو گروپە بوون.