لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە 70 هەزار حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە

جیابوونەوە لە عێراق بەردەوامە لە هەڵوەشاندنەوەی دەیان هەزار خێزانی عێراقی، لە ساڵی 2022دا نزیکەی 70 هەزار حاڵەتی جیابوونەوە لە دادگاکان تۆمارکراوە، بە تێکڕا نزیکەی 200 حاڵەتە لە ڕۆژێکدا.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، مانگانە، داتای ورد لەسەر ژمارەی دۆسیەکانی جیابوونەوە لە عێراق بڵاودەکاتەوە و ئەو ئامارانەش دۆسیەی جیابوونەوە ناگرێتەوە کە لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، ئەمەش بەو مانایەیە کە ژمارەکە زۆر زیاترە.

شارەزایان و چالاکوانانی کۆمەڵایەتی هۆشدارییانداوە کە “ئەم خێراییە مەترسیدارەی بەرزبوونەوەی ژمارەی حاڵەتەکانی جیابوونەوە لە عێراق، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، نزیکە ببێتە دیاردەیەکی سروشتیی بەردەوام”.

هەروەها جەختیان لەسەر “دەرئەنجامە کارەساتبارەکان بۆ سەقامگیریی کۆمەڵگا کردەوە، بۆ داهاتووی هەزاران خێزانی عێراقی کە تووشی هەڵوەشاندنەوە دەبن”.

لەوبارەیەوە محەممەد ئەلسەمەڕائی، ڕاوێژکاری یاسایی عێراقی رایگەیاندووە، بەرزبوونەوەی ڕێژەی جیابوونەوە لە عێراق پەیوەستە بە چەند هۆکارێکی ئابووری و کۆمەڵایەتیی پەیوەندیدار بەیەکەوە، بەڵام سەختیی بارودۆخی ئابووری گەورەترین پشکی هەیە لە زیادبوونی حاڵەتەکانی جیابوونەوە و گەیشتنیان بە ئاستێکی مەترسیدار”.

ئاماژه ی به وه شدا، “ئاماده یی گه نجان بۆ هاوسەرگیری له تەمەنێکی گەنجدا، نەبوونی هەلی کار بۆیان و زیادبوونی فشارەکانی ژیان و پێداویستییەکان له دیارترین هۆکارەکانن”.

بابەتی پێشتر

لە بێخاڵ مین بە دوو هاوڵاتیدا تەقییەوە و یەکێکیان برینەکەی سەختە

بابەتی دواتر

یەکێتیی ئەوروپا: لە ساڵی رابردوودا کۆچ بۆ ئەوروپا ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە عێراق تیک تۆک قەدەغەدەکرێت

وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق رایگەیاند، داوایەکی پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران کردووە بە مەبەستی قەدەغەکردنی بەکارهێنانی تیک تۆک. هیام یاسری…
Total
0
Share