بەهۆی تەقەی خۆشییەوە هاوڵاتییەك گوللەیەك بەر سنگی كەوت و بە سەختی برینداربوو
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە كەركوك گواستییەوە، شەوی پێنجشەممە، بەهۆی تەقەی خۆشییەوە و بەبۆنەی بردنەوەی هەڵبژاردەی عێراق لە یەمەن لە جامی كەنداو 25 هاوڵاتییەكی تەمەن 38 ساڵ لە گەڕەكی یەكی حوزەیران گوللەیەك بەر سنگی كەوتووە.
وتیشی، بريندارەكە بەپەلە رەوانەی نەخۆشخانە كراوە كە ئێستا باری تەندروستی ناجێگیرە و لە ژێر چاودێریی وردی پزیشكیدایە