دەمیرتاش: بە نایاسایی لە زیندان هێڵدراومەتەوە

سەڵاحەدین دەمیرتاش

هاوسەرۆكی پێشتووتری هەدەپە ڕایدەگەیەنێت، بە شێوەیەکی نایاسایی لە زینداندا هێڵدراوەتەوە و دەڵێت، هەڵبژاردن نزیک دەبێتەوە و دەیانەوێت جارێکی دیكە ماندوومان بکەن.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ڕایگەیاند، “سەبارەت بە ڕووداوەکانی کۆبانێ، سنووری دەستبەسەرکردنم تێپەڕاندووە، زۆرترین ماوەی دەستبەسەرکردن لە دادگاکانی تاوانی یەکەم 18 مانگە، بەڵام ئێمە هێشتا لەناو زیندانین”.

دەمیرتاش لە دانیشتنی کەیسی کۆبانێ لە ڕێگەی سیستمی ڤیدیۆوە بەشداریكرد و ئەوی خستەڕوو، لە دوای 20ی مانگەوە لەبارەی مانەوەی لە زیندان ناڕەزایەتی دەربڕیوە، بەڵام دۆسیەکەیان لەسەر کردووە بە دۆسیەی ئەندامبوون لە ڕێکخراوی تیرۆرستی.

هەروەك ئاماژەی بە درۆی ژمارەیەک میدیای دەسەڵات کرد و وتی، “لەلایەک گوایە ئێمە پارەمان بۆ قەندیل ناردووە، لەلایەکی دیکەشەوە گوایە قەندیل پارەی بۆ ئێمە ناردووە، لێپێچینەوەمان لەگەڵ دەکرێت”.

هۆكاری ئەو دەنگۆ ناڕاستانەشی ئاشكراكرد و ئەوەی وت، “هەڵبژاردن نزیک دەبێتەوە و دەیانەوێت جارێکی تر ماندوومان بکەن، ئەوان بە دانانی وێنەی من و بایک لە تەنیشت یەکەوە، تێڕوانینێک دژی من دروست دەکەن”.

بە بیانووی ناڕەزایی دەربڕین دژی هێرشەکانی داعش بۆ سەر کۆبانێ لە تشرینی یەکەمی 2014 هاوسەرۆکانی پێشووتری هەدەپە و لە ساڵی 2016ش ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی ئەو حزبە دەستگیرکران.

بابەتی پێشتر

چی دەگۆڕێت؟ گالیتیێ شێوازی یاریکردنی پاریس ناگۆڕێت

بابەتی دواتر

هەپەگە كوژرانی پێنج سەربازی توركیای لە تۆڵەی تۆپبارانەكەی زاخۆ ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share