گەڕانەوەی لاپۆرتا جەنگێکی گەورە لەنێوان ڕیاڵ و بارسا بەرپادەکات

هالاند و ئالابا داواکراوی هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنەن

گەڕانەوەی خوان لاپۆرتا بۆ پۆستی سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە، جەنگێکی کارگێڕی و دارایی گەورە لە نێوانی و فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەرپادەکات.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی نوسیویەتی، کە گەڕانەوەی لاپۆرتا تەنها گەڕانەوەیەکی ئاسایی نابێت، بەڵکو ململانێیەکی دارایی و کارگێڕی گەورە لە نێوان یانە کەتەلۆنیەکە و یانەی ڕیاڵ مەدرید دروستدەکات.

بەپێی سەرچاوەکە، فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید پێشوەخت دەستی بە دانوستاندن بۆ گواستنەوەی داڤید ئالابای بەرگریکاری یانەی بایرن میونشن و ئێرلینگ هالاندی هێرشبەری یانەی بوروسیا دۆرتمۆند کردووە، بەڵام لە دوای گەڕانەوەی لاپۆرتا هاوکێشەکە ئاڵۆز دەبێت.

خوان لاپۆرتا و فلۆرنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەکانی بەرشلۆنە و ڕیاڵ مەدرید

ئاس نوسیویەتی، لاپۆرتا هاوشێوەی پێرێز خەون بە هەمان دوو یاریزانەوە دەبینێت، لەگەڵ ستافە نوێیەکەی پلانیان داڕشتووە داوای گواستنەوەیان بکەن، ئەوەش لە بەرژەوەندیەکانی یانەی شاهانە دەدات و بەهۆیەوە ململانێیەکی قورس بەرپادەبێت.

ئالابا لەلایەن چەندین یانەوە داواکراوە لە نێوانیاندا ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە، بەوپێیەی لە کۆتایی وەرزدا گرێبەستەکەی لە بایرن کۆتاییدێت گواستنەوەی بۆ هەر یانەیەکی دیکە دەبێتە بێبەرانبەر، هەروەها هالاند داواکراوی چەندین یانەی گەورەی دیکەیە لە نموونەی مانچستەر سیتی و یونایتد.

بابەتی پێشتر

حکومەتی هەرێم: ڕۆژی پێنجشەممە و یەکشەممەی داهاتوو پشووی فەرمییە

بابەتی دواتر

ترەمپ بۆ یەكەمجار لەپاش جێهێشتنی كۆشكی سپی سەردانی نیویۆركی كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share