تورکیا لەماوەی 20 ساڵدا بەرزترین ڕێژەی  پێوانەیی هەڵاوسانی تۆمارکردووە

ڕێژەی هەڵاوسانی ئابوریی تورکیا لە مانگی کانونی یەکەمی ئەمساڵدا گەیشتووتە 36.08%، ئەمەش بەرزترین ڕێژەی هەڵاوسانە لەدوای ساڵی 2002ەوەوە تۆمارکراوە، هۆکارەکەشی بۆ داڕمانی نرخی لیرەی تورکی دەگەڕێتەوە.

هەڵاوسان لە تورکیا زیاتر بەرزبوونەوەی نرخی کاڵای گرتووەتەوە کە حەوت هێندەی نرخی ئاسایی کە مەبەستی حکومەتە بەرزبووەتەوە، ئەمەش بۆ دابەزینی نرخی لیرە بەئاستێکی زۆر دەگەڕێتەوە کە نزیکەی 45%ی نرخەکەی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی لەدەستدا.

ڕێژەی هەڵاوسان لە مانگی تشرنینی دووەمدا گەیشتە 21.31%، ئەمەش بووبە بابەتی مشتومڕێکی سیاسیی قوڵ لەنێوان لایەنەکانی تورکیا و داواکردنی هەڵبژاردنی پێشوەخت، هەروەها بەکارهێنانی ئەو کێشە ئابورییانە لەلایەن لایەنە سیاسییەکانەوە بۆ بابەتی هەڵبژاردن بەرلە 18 مانگ لەوادەی دیاریکراوی.

لە چەند مانگی کۆتایی ساڵی ڕابردوودا لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیا دەزگای ئامار و هەڵسەنگاندنی نیشتمانییان بە کەمکردنەوەی ئاستی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکان تۆمەتبارکرد کە بەرزبوونەوەی نرخ دەشارێتەوە.

دوای تۆمارکردنی ژمارەیەکی پێوانەیی لە بەرزبوونەوەی نرخ، لە نیوەی مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا بەشێوەیەکی بەرچاو نرخی لیرەی تورکی بەرزبووەوە ئەمەش دوای ئەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ژمارەیەک ڕێکاری بەپەلەی ڕاگەیاند بۆ گەڕاندنەوەی نرخی دراوی نیشتمانی بۆ ئاستی خۆی.

بابەتی پێشتر

پلاندانان: لەساڵی 2021دا ژمارەی دانیشتووانی عێراق 41 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە

بابەتی دواتر

دوو کەس بەتۆمەتی کوشتنی خاوەن پێداویستییەکی تایبەت و دزینی ئۆتۆمبێلەکەی دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share