كاروانێكی هاوپەیمانان لە بەغداد كرایە ئامانج و بۆمبێكی پێدا تەقێندرایەوە.
تەقینەوەكە بەیانیی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی خێرای تاجی روویداوە، بۆمبێكی چێندراو بە كاروانێكی لۆجستیی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا تەقیوەتەوە.
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە بەغداد لەبارەی رووداوەكەوە ئاشكرایكرد، تەقینەوەكە هیچ زیانێكی گیانیی لێنەكەوتووەتەوە و كاروانەكە درێژەی بە گەشتەكەی بەرەو شوێنی مەبەست داوە.