سێ کەس بە تۆمەتی دزیکردن لە مزگەوت دەستگیرکران

پۆلسی هەڵەبجە سێ کەسی بە تۆمەتی دزیکردن لە مزگەوت و شکاندنی سندوقی خێری ناو مزگەوت دەستگیرکرد.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە ئاشکرایکرد، بەتۆمەتی دزیکردن لە مزگەوتی قوبا لە گەڕەکی فەرمانبەران سێ تۆمەتبار دەستگیرکران کە هەستابوون  بە شکاندنی  سندوقی  خێری  مزگەوتەکە و بردنی پارەکەی.

بەپێی راگەیەندراوەکە، هەر سێ تۆمەتبارەکە دانیشتووی شاری سلێمانین و لەبەردەم دادوەر دانیانناوە بە تاوانەکەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی شێوازی دەوامی نەخۆشخانە و ناوەندەکانی لە ڕۆژانی پشوودا ڕادەگەیەنێت

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی پشوودا سەرجەم ناوەندەکانی پێدانی ڤاکسین کراوەدەبن و فریاکەوتنەکانیش 24 کاتژمێر کراوەدەبن بەشێوەی…
Total
0
Share