کەشناسی: کەش کڕێوە و نمەباران دەبێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان باری کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان کەش سبەینێ کڕێوە و نمەباران دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما هاوشێوەی رۆژانی پێشوو دەبێت.

هەروەها سبەینێ هەینی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لە درەنگانی شەو ئەگەری کەمێک کرێوە و نمەباران هەیە بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری رۆژهەڵات.

پلەکانی گەرماش بە 1 بۆ 2 پلە بەرزدەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

گرانیی تێچووی ژیان %90ی ئەوروپییەکانی هەراسانکردووە

بابەتی دواتر

تەقینەوەیەك لە بەغداد روویدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share