قوباد تاڵەبانی و سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان كۆبوونەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان كۆبووەوە و تاوتوێی دواپێشهات و گۆڕانكارییە سیاسییەكانیان كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا كە ئەمڕۆ 2ی 3 لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، جێنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان و دابان شەدەڵە جێگری سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە ئامادەیبوون، تیشكخرایە سەر كێشەكانی ناوخۆی هەرێم و عێراق و جەخت لە چارەسەركردنییان لەرێگای دیالۆگەوە كرایەوە.

لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا، گۆتێرێس باسی رۆڵ و گرنگی سەرۆك مام جەلالی كرد و وتی، “وەك هاوڕێیەكی دێرینی سەرۆك مام جەلال و دۆستی ئێوە، داوای وەلانانی كێشەكان و چارەسەركردنی گرفتەكانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان دەكەم لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییەكانی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان”.

دواتر باسی رەوشی عێراق و كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد كرا جەختكرایەوە، پێویستە لەسەر بنەمای لێكتێگەیشتن و لەپێناو بەرژەوەندیی گەلانی عێراق بە شێوەیەكی بنەڕەتی كێشەكان چارەسەربكرێن.

قوباد تاڵەبانی بەوردیی گرفت و كێشە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستانی بۆ روونكردەوە و دیدی خۆی لەبارەی چۆنییەتی چارەسەركردنی ئەو كێشانە خستەڕوو لەكۆتاییشدا، سوپاسی هاتنی گۆتێرێزی كرد و هەوڵ و پەرۆشی لە پێناو یەكڕیزی گەلی كورد و عێراق بەرز نرخاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیار رەشید هۆکاری نەناردنی لیستی مووچەی مانگی پێنج بۆ بەغداد لەلایەن هەرێمەوە ئاشکرادەکات

بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، تا ئێستا لیستی مووچەی مانگی ئایار رەوانەی بەغداد نەکراوە،…
Total
0
Share