بومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.2 پلەی ڕێختەر تایوانی هەژاند

دەستەی ڕووپێویی جیۆلۆجیی ئەمریکی ڕایگەیاند، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.2 پلە بە پێوەری ڕێختەر تایوانی هەژاندووە، بەڵام کەشناسیی تایوان دەڵێت گوڕەکەی 6.8 پلە بووە.

دەستەی ڕووپێویی جیۆلۆجیی ئەمریکی پێوانەی بومەلەرزەکەی بە 7.2 پلە دیاریکردووە، هۆشداریشیداوە لە ڕوودانی تسونامی لە تایوان.

میدیاکانی تایوان ئاشکرایان کردووە، بومەلەرزەکە هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە، ئاماژەیان بەوەکردووە، بەهۆی شوێنی بومەلەرزەکەوە زیانی نەبووە ئەگەر نا هەر بومەلەرزەیەک لەسەروو شەش پلەوە بە وێرانکەر هەژماردەکرێت.

بابەتی پێشتر

سێ فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر لە هەولێر دەستگیركران

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی: هیچ ساڵێک هێندەی ئەمساڵ دۆخی باخچەکان باش نەبووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share