ئایا دەزانیت مەنگۆلەکان هەرگیز خۆیان نەدەشۆرد؟

مەنگۆلەکان دابونەریتی نامۆ و سەرنجڕاکێشیان هەبووە، هەندێکیان باش و ناوازە بوون، وەک سیستمی نامەبەری و هەواڵگری، بەڵام هەندێکیشیان نەرێنی و قێزەون بوون.

یەکێک لە دابونەریتە نەرێنییەکانیان، نەبوونی پاکوخاوێنی بووە، بەوپێیەی مەنگۆلییەکان، هەرگیز خۆیان نەدەشت. بەڵام بۆچی بەو شێوەیە بوون؟

جەنگیز خان یەکەم کەس بوو هۆزە مەنگۆلییەکانی یەکخست و کردنی بە هۆزی جەنگاوەر، بەم هۆیەشەوە خانی مەنگۆلەکان سەردەمێکی دوورمەودای لە داگیرکاری دەستپێکرد، کە تەنانەت تاوەکو دوای مردنیشی بەردەوام بوو.

مەنگۆلەکان سەر بە هۆزە دەشتەکییەکانی مەنگۆلیا و سیبریا و مەنچووریان، بەوە دەناسرێن کە بەربەریترین داگیرکەرانی مێژووی مرۆڤایەتین، سەرەڕای ئەوەی ئەسپسواری کارامە و لێهاتوو بوون و بەسەر ئەسپەوە تیریان هەڵداوە.

چیرۆکی بەرئاگردانی مەنگۆلەکان لەبارەی حەمام

چیرۆکێکی بەرئاگردان لەنێو مەنگۆلەکاندا باو بوو، کە گوایە کەسێک لە چەمێکدا خۆی شۆردووە و سووڕی ئاوی پیسکردووە، ئەمەش بووەتە هۆی توڕەبوونی ئەژدیهاکان و دەستبەسەرداگرتنی سووڕی ئاو. لەبەرئەوە مەنگۆلەکان لەو کاتەوە لە پیسوپۆخڵیدا نغرۆبوون.

جلوبەرگی مەنگۆلییەکان

مەنگۆلییەکان سەڵتەیان دەپۆشی، جیاوازیی سەڵتەکەش پەیوەندی بە بارودۆخی کۆمەڵایەتیی کەسەکەوە هەبوو، جۆری ئەو قوماشەی سەڵتەکەی لێدروستدەکرا، ئاوریشم، لۆکە، مووی ئاژەڵ، پێست، خووری یان قەیفە بوون. پێڵاوەکانیشیان لە پێستی مانگا دروستدەکرا، قێزەونترین سیفەتی ئەم پێڵاوەشیان ئەوە بوو کە بۆنی سەنێری مانگای لێدەهات.

مەنگۆلییەکان نەک تەنها خۆیان نەدەشۆرد، تەنانەت جلوبەرگەکانیشیان بە پیسی دەهێشتەوە. هەرگیز جلیشیان نەدەگۆڕی، مەگەر سوودی نەمایەوە و زۆر کۆن ببوایە. ئەگەرچی لە کاتی جەژن و بۆنەکاندا جلوبەرگی تایبەتیان لەبەردەکرد، کە ئەمەش کەمجار رووی دەدا.

مەنگۆلییەکان هەرگیز بە بۆنی ناخۆشی خۆیان بێزار نەدەبوون، بەڵکو جلی بۆنناخۆشیان لەلا بەبەها بوو. کاتێک جەنگیز خان جلە کۆن و دڕاوەکانی دەدات بە یەکێک لە خەڵکەکەی، هەستی بە خۆشی و شانازی دەکرد، هۆکارەکەشی ئەوە نەبوو کە سەرکردەکەی کەسێکی مەزنە، بەڵکو بەشێک لە بۆنەکەی وەرگرتبوو.

بابەتی پێشتر

چیرۆکی ئەو پیاوەی لە دوو گەورەترین تەقینەوەکانی مێژوو ڕزگاری بوو

بابەتی دواتر

لیدز یونایتد 1-1مانچستەر سیتی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share