ئەمڕۆ چوارشەممە دوو کەس بە تۆمەتی جادووگەری و فێڵکردن لە نزیکەی هەزار کەس کە زۆربەیان ژنن دەستگیرکران.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق بڵاویکردەوە، مەفرەزەکانیان توانیویانە دوو تۆمەتبار لە پارێزگای موسەنا دەستگیربکەن کە جادووگەری و نووشتەیان کردووە لە بەرامبەر بڕە پارەیەکدا، لەو رێگەیەشەوە فێڵیان لە ژمارەیەک کەس کردووە کە زۆرینەی قوربانییەکان ژن بوون.
بەپێی راگەیەندراوەکە، زیاتر لە 841 حاڵەتی فێڵکردن و هەڕەشەکردن لە ڕێگەی پەیجە ساختەکانەوە تۆمارکراون کە لە ڕێگەیەوە توانیومانە بڕە پارەیەک کۆبکەینەوە کە بە 50 ملیۆن دیناری عێراقی مەزەندە دەکرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکە هاتووە، لێدوانی هەردوو تۆمەتبارەکە ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیدارکراون بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی.