جارێکی دیکە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی کارمەندانی تەندروستی سەردەمی کۆرۆنا دەستیپێکردەوە

گردبوونەوەی کارمەندانی تەندروستی

بەیانی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر جارێکی دیکە گردبوونەوەی کارمەندانی تەندروستیی گرێبەستی سەردەمی کۆرۆنا لە بەرامبەر نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکانیان و وەرنەگرتنی مووچەکانیان دەستیپێکردەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “ئەمڕۆ جارێکی دیکە بەشێکی زۆر لە کارمەندانی گرێبەستی سەردەمی کۆرۆنا وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرامبەر نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکانیان و خەرجنەکردنی مووچەکانیان لەبەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەتەوە”.

یەکێک لە کارمەندە مانگرتووەکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ماوەی پێنج مانگە مووچەکانمان وەرنەگرتووە، ماوەی سێ مانگیش دەبێت بایکۆتمان کردووە، هەتا ئێستا گەرچی چەند جارێک بەڵێنیان پێداوین، بەڵام نە مووچەکانیان پێداوین نە گرێبەستەکانمان بۆ نوێکراوەتەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “بەهۆی بایکۆتکردنی ئێمەوە چەندین بەش لە نەخۆشخانەکاندا پەکیان کەوتووە و تەنانەت داخراون، لە پێش هەموویانەوە بەشی غودەجی نەخۆشخانەی منداڵان”.

بابەتی پێشتر

کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی جوانکاری بەرزترین رێژەی نەشتەرگەریی جوانکاریی ئاشکراکرد

بابەتی دواتر

ئەتلەتیکۆمەدرید دیپاى دەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“هێرشەكان لە خاكی هەرێمەوە دەكرێن”
‏تورکیا ئۆپەراسیۆنێكی نوێی لە خاكی هەرێمی کوردستان دەستپێکرد

وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، بەبیانووی بوونی گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکان، ئۆپەراسیۆنەکەی…
Total
0
Share