ژنێک کە پیشەی پزیشکی ددانە بە تۆمەتی ئەوەی ماددەی هۆشبەری فرۆشتووە دەستگیرکرا و سزای زیندانی کردنیشی بەسەردا سەپێنراوە.
سەرچاوە ئەمنییەکانی بەغداد رایانگەیاندووە، پزیشکێکی ددانی ژن لە بەغداد بە تۆمەتی فرۆشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکرا کە لە ناوچەی زەیونەی بەغداد دادەنیشێت و لەدایکبووی 1993یە.
هێزە ئەمنییەکانی عێراق رایانگەیاندووە، ئەو ژنە پزیشکە بە سزای زیندانیکردن کە
ئاماژە بەوەکراوە، ئەو ژنە پزیشکە بە زیندانیکردن سزادەدرێت بەپێی یاسا کە ماوەکەی کەمتر نەبێت لە ساڵێک و لە سێ ساڵیش زیاتر نەبێت و غەرامەکردنیش لە (5,000,000) کەمتر نەبێت و لە (10,000,000) دە ملیۆن دیناریش زیاتر نەبێت.