بانکی ناوەندی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێم ئاگاداردەکاتەوە

بانکی ناوەندی عێراق

بانکی ناوەندی عێراق ئاگاداری سەرجەم کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی کوردستان دەکات سەردانیان بکەن بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری تێکەڵبوونەوە.

بەپێی نووسراوێکی بانکی ناوەندی عێراق کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ” سه‌رجه‌م کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی  دراو له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت تا 1 ی ئازاری 2023 سه‌ردانی بانکی ناوه‌ندی عێراق لقی هه‌رێمی کوردستان-هه‌ولێر و بانکی ناوه‌ندی هه‌رێم- سلێمانی بکه‌ن بە مەبەستی خۆگونجاندن  له‌گه‌ڵ  یاسا و رێنماییه‌کانی بانکی ناوه‌ندی عێراق و ده‌بێت په‌لە بکه‌ن لە‌ پێشکه‌شکردنی داواکاریی  تێکه‌ڵبوونه‌وه‌ (یه‌کگرتن)ی کۆمپانیاکان بۆ  هه‌ردوو جۆری(A-B)”.

لە بەشێکی دیکەی نووسراوەکەدا هاتووە، “له‌ پاش ئەو بەروارە  هه‌ر کۆمپانیایه‌ک دوابکه‌وێت و داوای تێکه‌ڵبوونه‌وه‌ (یه‌کگرتن) نه‌کات بۆ هه‌ردوو  پله‌به‌ندی جۆری(A-B) کۆمپانیاکه‌ی داده‌خرێت و مۆڵه‌ته‌که‌ی لێوه‌رده‌گیرێته‌وه”.

 

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی هەرێم ئاماری رووداوەکانی ساڵی رابردووی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

ژنە پزیشکێک بە تۆمەتی فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانی: لە ڕەمەزاندا زیاتر لە 34 هەزار تۆن کاڵای ماوەبەسەرچوو دەستیبەسەرداگیراوە

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، ئەمڕۆ سێشەممە ئاماری چالاکییەکانی لیژنەکانی قائیمقامیەتی هەرسێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە…
Total
0
Share