بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، كاسبكاران و خاوهن دوكانهكانى ناوبازاڕى سلێمانى ئاگاداردەكاتەوە لەوەی سەردانیان بكەن بۆ ئەوەی كارەباكەیان نەبڕدرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “ئاگادارى خاوهن دوكانهكانى ناوبازاڕى سلێمانى دەکەینەوە، کە تا ئێستا بە فەرمى هاوبەشییان نەکردووە و کارەبایان هەیە، لە ماوەى حەوت رۆژدا سەردانى بەڕێوەبەرایەتیى دابەشکردنی کارەباى سلێمانى بکەن”.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، هۆشداری دەدات لەوەی هەر دوكاندارێك سەردانی بەڕێوەبەرایەتیى دابەشکردنی کارەباى سلێمانى نەكات، کارەباکەی دەبڕدرێت.