باران زۆنگاوەكانی باشووری بووژاندووەتەوە

دوای وشكبوونی زۆرینەیان، شەپۆلی بارانبارین زۆنگاوەكانی باشووری عێراقی بووژاندووەتەوە.

ئەوەی لە وێنەكاندا دەبینرێت، زۆنگاوی حوێزە لە پارێزگای میسانی باشووری عێراقە، كە ئاوێكی زۆری تێڕژاوە و دووبارە ژیانی بۆ گەڕاوەتەوە.

لە هاوینی رابردوودا، زۆرینەی زۆنگاوەكانی عێراق بەهۆی وشكەساڵی و كەمبوونەوەی ئاوی سەرزەوی و ژێرزەوییەوە وشكیانكرد، وشكبوونەوەكە بووەهۆی لەناوچوونی سامانی ماسیی ناوچەكە و مرداربوونەوەی ژمارەیەكی زۆری گامێش كە دانیشتووانی رۆخی زۆنگاوەكان بە بەخێوكردنیان ناودارن، ئەوەش زۆرینەی دانیشتووانی ناوچەی زۆنگاوەكانی ناچار بە كۆچكردن بەرەو شارەكانی عیمارە و بەسڕە كرد.

ماوەی چەند رۆژێكە شەپۆلێكی چڕی بارانبارین هاوكاتی هەرێمی كوردستان، ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقی گرتووەتەوە و بەو هۆیەوە زۆنگاوەكان بووژاونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: ئاستی پیسبوونی کیمیایی سنووری ئاسایشی ژینگەی مرۆڤایەتیی ‏تێپەڕاندووە

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی گاردیان، كە پشتی بە لێكۆلینەەیەك بەستووە، مەترسییەکانی ‏زیادبوونی ئاستی پیسبوونی کیمیایی دەخاتەڕوو، ئاماژە بەوەدەکات لە بەرزترین…
Total
0
Share