بەڕێوبەری بایرن لەبارەی ئالابا و دەنگۆکانی کڕینی دیبالا و هالاندەوە دەدەوێت

کارڵ هاینز ڕۆمەنیگە، بەڕێوبەری جێبەجێکاری بایرن میونشن لەبارەی گواستنەوەکانەوە هەوڵوێستی ئاشکرادەکات

بەڕێوبەری جێبەجێکاری یانەی بایرن میونشن، کارڵ هاینز ڕۆمەنیگە ڕەتیدەکاتەوە یانەکەیان بە هیچ شێوەیەک لە شێوەکان هەوڵی بۆ گواستنەوەی هالاند و دیبالا دابێت.

لە ماوەی ڕابردوودا دەنگۆی هەوڵدانی یانەی بایرن میونشن بۆ گواستنەوەی ئێرلینگ هالاندی هێرشبەری نەرویجی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند بڵاوبووەوە، ڕۆمەنیگە لەم بارەیەوە بە ڕۆژنامەی بێلد سپۆرتی ڕاگەیاندووە، ” پێویستمان بە ئێرلینگ هالاند نییە لەبەرئەوەی ئێمە خاوەنی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکین، هالاند دێوەزمەیە و بێشومار گۆڵ تۆماردەکات، شایستەی خەڵاتی لاوی ئاڵتونییە”.

هەروەها لەبارەی دەنگۆکانی کڕینی پاولۆ دیبالای هێرشبەری یانەی یوڤانتۆس، بەڕێوبەر و ئەفسانەی باڤاری دەڵێت، ” لەگەڵ لێپرسراوی کاروبارەکانی دیبالا بەهیج شێوەیەک کەناڵی گفتوگۆکردنمان نەکردووەتەوە، گوێمان لە هەندێک پڕوپاگەندەی میدیایی بووە و دڵنیاتان دەکەمەوە هیچی ڕاست نین، ئێمە هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئەم هێرشبەرە لە یوڤانتۆسەوە نادەین”.

لە کۆتاییشدا ئاماژە بە ئەگەرەکانی ڕۆیشتنی ئالابا و داواکردنی لەلایەن گەورەکانەوە دەکات و دەڵێت، ” یوڤانتۆس پەیوەندی بە ئالاباوە کردووە؟ ئەوە بابەتێکی ئاساییە، یانە گەورەکان دەیانەوێت بەرگریکارێکی گەورە بکڕن و هەوڵی بۆدەدەن، بەڵام بڕیاری کۆتایی لەدەستی یاریزانەکەدایە، یان ئەوەتا پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە دەکات، یان ڕاوبۆچوونی دەگۆڕێت و لە بایرن میونشن درێژە بە یاریکردن دەدات”.

سەرچاوەکانی ئەڵمانیا ئاشکرایانکردووە، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 هەوڵ بۆ کڕینی چەند یاریزانێکی لاو دەدەن، هەر دەنگۆیەک بۆ کڕینی ئەزمونداران لەلایەن بەرپرسانی یانە هۆلیودییەکەوە ڕەتدەکرێتەوە.

 

بابەتی پێشتر

پێکهاتەی ڕیاڵ مەدرید: هیچ شتێک نییە ئاهەنگی بۆ بگێڕین

بابەتی دواتر

ڕاگەیاندراوی 24 کاتژمێری تایبەت بە پەتای کۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share