دانپێدانانی فەرمی.. ناوبژیوان ستەمی لە ڕیاڵ مەدرید کردووە

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئاشکرایکردووە، لە هەفتەی (16)ی خولی ئیسپانیا “لالیگا” نادادپەروەریی یاسایی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید کراوە.

ناوبژیوانی هەفتەی (16)ی “لالیگا” و یاریی نێوان ڕیاڵ مەدرید و ڤیاڕیاڵ، لە خولەکی 62 لێدانی سزای لەسەر ڕیاڵ مەدرید هەژمارکرد، دوای ئەوەی تۆپ بەر دەستی دەیڤید ئالابای بەرگریکاری نەمسایی کەوت.

بەپێی زانیارییەکانی بەرنامەی ” ئێل شیرینگیتۆ “، دوای لێدانەوەی تۆمارەکان لیژنەی ناوبژیوانیی سەر بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا دانیان پێداناوە کە نەدەبوو لێدانە سزاکە هەژماربکرێت، ئەو ڕاستییەشیان بە خودی سەرۆکی یانەی شاهانە ڕاگەیاندووە.

شەممەی ڕابردوو، لە یاریگای “لا سیرامیکا”، ڤیاریال بە ئەنجامی (2-1) بردنەوەی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید تۆمارکرد، بەهۆی ئەو ئەنجامەوە ڕیاڵ سێ خاڵی لەدەستدا و بە جیاوازی سێ خاڵ بۆ پلەی دووەمی “لالیگا” دابەزی.

بابەتی پێشتر

سەرۆک داوای لێبوردنی لە زێدان کرد

بابەتی دواتر

ڕۆیس دەرگای لە نەسڕ کردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share