ڤیێرا بۆ مان سیتی: وریای سیانەی ئینتەر میلان بن

پاتریک ڤیێرا-ی ڕاهێنەری پێشووی کریستاڵ پاڵاس، لەبارەی سیانەی هێڵی هێرشبردنی ئینتەر میلانەوە هۆشداری بە بەرگریکارانی مانچستەر سیتی دەدات.

ڤیێرا بە “دەیلی مەیڵ”ی ڕاگەیاندووە، “مان سیتی بە دۆخێکی ناوازەدا تێپەڕدەکات و دوای چنینەوەی ناسناوەکانی پریمەرلیگ و ئێف ئەی کەپ متمانەیان بە خۆیان زیاتربووە، بەڵام ئینتەر میلان یانەیەکی بەهێزە و بە قۆناغێکی باشدا دەڕوات، نابێت لە چێوەی کێبڕکێکە دووربخرێنەوە.”

هەروەها دەڵێت، “ئینتەر یاریزانی بەهێزی هەیە، جیکۆ ئەستێرەیەکی جیهانییە، لاوتارۆ و لوکاکو بە هەمانشێوە، لە ڕووی تاکە کەسی و بە کۆمەڵەوە بەتوانایە و هیچ یانەیەک لە خۆیەوە ناگات بە فاینەڵی چامپیۆنزلیگ، بۆیە پێموایە بەرگریی مان سیتی دەبێت بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ سیانەی هێرشبەریی ئینتەردا بکات.”

بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر (10:00) بە کاتی هەرێمی کوردستان، یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە یاریگای “ئەتاتورک ئارینا” لە نێوان مانچستەر سیتی و ئینتەر میلان ئەنجامبدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ به‌سه‌ر به‌له‌د وه‌لید-دا سه‌رکه‌وت و چووه‌ پله‌ی دووه‌م

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی سێیه‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌له‌د وه‌لید…
Total
0
Share