پشووی ئەنجومەنی نوێنەران کۆتایی هات و دانیشتنەکان دەستپێدەکەنەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پشووی یاسایی ئەنجومەنەکە کۆتایی هاتووە و لە هەفتەی داهاتووەوە دانیشتنەکان دەستپێدەکەنەوە.

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “پشووی یاسایی پەرلەمان کە لە 8 ی کانوونی یەکەم دەستیپێکرد، دوێنێ یەکشەممە، کۆتایی هات، بەڵام تا ئێستا هیچ دانیشتنێک دیارینەکراوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لەوباوەڕەدام بەهۆی ئەوەی پرۆژە یاسای بودجە نەگەیشتووەتە ئەنجومەنی نوێنەران بۆیە بەرواری دانیشتنەکان دیارینەکراوە، بەڵام بە هەموو ئەگەرێکەوە هەفتەی داهاتوو دانیشینەکان دەستپێدەکەنەوە، خوێندنەوە بۆ پرۆژە یاسای بودجە دەکرێت”.

سەبارەت بە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار، د.بڕیار رەشید وتی، “لەماوەی رابردوودا ئیمزامان کۆکردەوە بۆ ئەوەی دانیشتنێک لەوبارەیەوە رێکبخەین، بەڵام لە راستیدا دەستوەردان لەو دۆسیەیە لە چوارچێوەی دەسەڵاتی ئێمە نییە، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاریش هۆکارگەلێکی زۆری لە پشتە، بۆیە لەو باوەڕەدا نیم ئەنجومەنی نوێنەران هیچ هەنگاوێک پەیوەست بەو بابەتەوە بنێت”.

 

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە هەوڵەکانمان بەردەوامین لە پێناو پاراستنی مافە دەستوورییەکانی کورد

بابەتی دواتر

پەڵەیەکی قاوەیی لەسەر نینۆکی دروستبوو پشکنینەکان نەخۆشییەکی مەترسیداریان ئاشکراکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‘ئیسكۆبار’ كوژرا

“ئیسكۆبارەكەی عێراق” لەكاتی ڕوبەڕوبوونەوەی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكاندا كوژرا. وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ یەكشەممە 3ی كانونی دووەم، هێزێكی…
Total
0
Share