عەدنان دەرجال برایە نەخۆشخانە

عەدنان دەرجال سەرۆكی یەكێتیی تۆپی پێی عێراق، دۆخی تەندروستیی تێكچووە و براوەتە نەخۆشخانە.

دەرجال وەزیری پێشووی وەرزش و لاوانی عێراقە و ئێستا سەرباری سەرۆكایەتیكردنی یەكێتیی تۆپی پێ، سەرۆكی لیژنەی رێكخستنی جامی كەنداوی 25ـە كە لە بەسڕە بەڕێوەدەچێت، درەنگانی شەوی رابردوو بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستییەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

فیراس بەحرلعلوم ئەندامی یەكێتیی تۆپی پێی عێراق دەڵێت، “دەرجال بەهۆی شەكەتبوونی زۆرەوە، لە ناكاو دۆخی تەندروستیی تێكچووە و براوەتە نەخۆشخانە، بەڵام ئەنجامی پشكنینەكانی باشن”.

راشیگەیاند، “بەهۆی سەرقاڵبوونی بە جامی كەنداوی 25ـەوە، عەدنان دەرجال رۆژانە تەنها دوو كاتژمێر دەخەوێت و ئەوەش ماندووی كردووە”.

بابەتی پێشتر

چوار تۆمەتباری دزیکردن دەستگیرکران

بابەتی دواتر

کەشناسی: نمەباران و بەفر دەبارێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share