چوار تۆمەتباری دزیکردن دەستگیرکران

پۆلیسی ئاکرێ دەستگیرکردنی چوار کەسی راگەیاند کە تۆمەتبارن بە دزیکردن و دوای دەستگیرکردنیان دانیانناوە بە تاوانەکانیاندا.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئاکرێ ئاشکرایکردووە، دوای تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی دزیکردن و ژمارەیەک هاوڵاتی سکاڵایان تۆمارکرد، چوار تۆمەتبار دەستگیرکران.

پۆلیسی ئاکرێ رایگەیاندووە، تۆمەتبارەکان دانیانناوە بەوەی هەستاون بە دزینی کێبڵی کارەبا، زێڕ، پارە، مۆبایل چەند پارچەیەک چەکی کڵاشینکۆف.

ئاماژە بەوەکراوە تۆمەتبارەکان دەستبەسەرکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

سزایەکی تر چاوەڕێی بەرشلۆنە دەکات

بابەتی دواتر

عەدنان دەرجال برایە نەخۆشخانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەک لە هاتوچۆی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بەمەبەستی نەهێشتنی جەنجاڵی وگلەیی هاوڵاتییان لە سەنتەرەکانی پشکنینی ئۆتۆمبێل، بەهۆی قەرەباڵغی زۆرەوە، بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی…
Total
0
Share