“مام حەسەن” تەمەنی 60 ساڵە، سەرباری نابیناییەكەی، خۆی و كوڕەكەی لەسەر شەقامێکی ناحیەی رزگاریی ناوچەی گەرمیان كاردەكەن.
وەهاب كوڕی پیاوە نابیناكەیە و تەمەنی 13 ساڵە، وەك خۆی دەڵێت، بەهۆی كاركردن و یارمەتیدانی باوكییەوە لە خوێندن دابڕاوە.
“مام حەسەن” ماوەی دوو ساڵە بینایی چاوەكانی لەدەستداوە و هاوژینەكەی كۆچی دوایی كردووە و تەنها كوڕێكی هەیە، بێسۆمایی چاوەكانی نەبووەتە رێگر لە چوونەدەرەوە و كاركردنی و رۆژانە لە بەری بەیانەوە تا تاریك دادێت، بەردەوامە لە كاركردن.