وەزارەتی ئەوقاف روونكردنەوە لەبارەی دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دەدات

بەرپرسێكی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم رایدەگەیەنێت، لیژنەی بینینی مانگ یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی ئەمساڵ دیاریدەكەن و دەشڵێت، “ئێستا بەپێی رۆژمێری عەرەبی چەند مانگێك ماوە بۆ بڕیاردان لەسەر دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان”.

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای رایگەیاند، “ئەو زانیارییە فەلەكناسییانەی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە كە باس لە دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دەكەن كە گوایە 23ی 3ی ئەمساڵ یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانە، ئێمە لە وەزارەت و لیژنەی باڵای بینینی مانگ پشت بەو زانیارییانە نابەستین”.

ئاشكراشیكرد، بەپێی رۆژمێری عەرەبی چەند مانگێكی ماوە لە نزیكبوونەوەی ئەو وادەیە لیژنەی باڵای بینینی مانگ بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەكییەكان لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و لیژنەی فەتوا بڕیار لەسەر دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دەدەن.

بابەتی پێشتر

لایەنگرانی سەرۆكی پێشووی بەرازیل هێرشیانكردە سەر كۆشكی سەرۆكایەتی

بابەتی دواتر

ژنێک بە کەرەستەی نوشتە و جادووگەرییەوە دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجامەكەت وەربگرە

ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكانی خولی یەكەمی پۆلی دوازدە ڕاگەیەنرا. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی تاقیكردنەوە…
Total
0
Share