لایەنگرانی سەرۆكی پێشووی بەرازیل هێرشیانكردە سەر كۆشكی سەرۆكایەتی

لە بەڕازیل لایەنگرانی سەرۆكی پێشووی ئەو وڵاتە هێرشیان كردە سەر كۆشكی سەرۆكایەتی كە ماوەی هەفتەیەكە لویس ئیناسیۆ لولادا وەك سەرۆكی بەرازیل دەستبەكاربووە.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویكردووەتەوە، لایەنگرانی جایر بۆلسۆنارۆ سەرۆكی پێشووی بەڕازیل هێرشیانكردووە سەر كۆشكی سەرۆكایەتیی وڵات كە ماوەی هەفتەیەكە سەرۆكی نوێ دەستبەكاربووە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، كاتێك خۆپیشاندەران هەڵیانكووتاوەتە سەر كۆشكی سەرۆكایەتیی بەڕازیل لویس ئیناسیۆ لولادا لە كۆشكی سەرۆكایەتیی نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریكا و فەرەنسای تێدایە.. ئەردۆغان 10 باڵیۆز وەك “كەسانی ناپەسەندكراو” دەناسێنێت

ئەردۆغان داوای لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەی كردووە، باڵیۆزانی ئەمریكا، فەرەنسا و ئەڵمانیا بە “كەسانی ناپەسەندكراو” لە وڵاتەكە ڕابگەیەنن.…
Total
0
Share