روونكردنەوە لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی غازی بازرگانی دەدرێت

ئەندامێكی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی غازی بازرگانی ئاشكرادەكات و دەشڵێت، “پێشتر یەك بوتڵی غازی بازرگانی بە 10 هەزار و 500 دینار پڕدەكرایەوە، بەڵام ئێستا گەیشتووەتە 13 بۆ 14هەزار دینار”.

نافز ناوپردانی ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، نرخی غازی حكومی بەرز نەبووەتەوە و یەك بوتڵ غاز بە 8500 دینارە، بەڵام لەم وەرزەدا خواست لەسەری زیادیكردووە، ئەوەش وایكردووە نرخی غازی بازرگانیی بەرزبوونەوە بەخۆوە ببینێت و یەك بوتڵ كە بە بازرگانی پڕدەكرێتەوە گەیشتووەتە 13 بۆ 14 هەزار دینار.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، غازی بازرگانی ناتوانرێت چاودێریی وردی بكرێت ئەوەش وایكردووە نرخەكەی بەرزبێتەوە و پێشتر بە 10 هەزار و 500 دینار پڕدەكرایەوە و ئێستا كە خواست لەسەری زیادیكردووە بە گرانتر دەفرۆشرێت.

بابەتی پێشتر

ئاسایشی سلێمانی باندێكی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیردەكات

بابەتی دواتر

كە پێوەری زیرەكی كارەبا كوژایەوە چی بکەین بۆ ئەوەی خۆی هەڵببێتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share