سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و چەند داواکارییەکی لە هاوڵاتییان کرد

سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، “لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی سەیران و گەشتوگوزار داواکارین هاوڵاتییان هاوکاربن لەپاکڕاگرتنی ژینگەی شارەکەمان.”

لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئاماژەی بەوەدا، لە پێناو پاکڕاگرتنی شار داوا لە هاوڵاتییان دەکەن:

١– لەکاتی سەردانیکردنتان بۆ ناوچەگەشتیارییەکانی (چیای ئەزمەڕ و گۆیژە و شەقامی دەباشان و شەقامی بەرەو تونێلی پێشڕەو ) پێویستە پاشماوەی خۆڵ و خاشاک لە شوێنی تایبەت بەخۆی کۆبکەنەوە.

٢– لەناوچەگەشتیارییەکاندا سەلەی تایبەت بە کۆکردنەوەی خۆڵ بوونی هەیە و دەتوانن پاشماوەی خۆڵ وخاشاک لەوێدا دابنێن.

٣– فڕێدانی خۆڵ و خاشاک لەناوچە گەشتیاریەکان قەدەغەیە و بەسەرپێچی دادەنرێت.

٤– هاووڵاتی تەنها بەکۆکردنەوی پاشماوەی خۆڵ و خاشاکەکەت هاوکاردەبیت لە رەخساندنی ژینگەیەکی تەندروست بۆ شارەکەت و بۆ خۆت و خانەوادەکەت.

٥–بۆ کەمکردنەوەی ئەرک و ماندوبوونی ژینگەپارێزان کە رۆژانە بەسەرما و گەرما بەردەوامن لەکۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی گەشتەکەت تەنها بە کۆکردنەوەی پاشماوەی گەشتەکەت لەناو کیسەیەکدا هاوکارمانبە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ مامۆستایانی وانەبێژ: بەڵێنتان پێدەدەین خەم و كێشەكانتان لەئەستۆ دەگرین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان لەگەڵ نوێنەرانی هەزاران مامۆستای وانەبێژ لە هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.…
Total
0
Share